کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

ساڵڕۆژی ژینا بە ڕێوە

هۆکۆمەڵانی ڕەنج وکار

هۆژنانی دژی زۆردار

هۆخەڵکی گوندو شارەکان

هۆزەحمەتکێش وڕەنجدەران

هۆکوردستان وخوزستان

هۆسیستان وبلوچستان

سا لە گشت ئێران بەگشتی

پێویستمانە بە هاوپشتی

ڕۆژی ژینا بە ڕێوەیە

چاوەڕوانی لە ئێوەیە

قۆڵهەڵماڵن  وەرنە مێدان

قایمترکەن عەهدو  پێمان

هەر وەک نیشانتاندا  پێشوو

ئەو جارەش بیکەنە توێشوو

بۆ بە چۆکدانانی  ڕژیم

ئەو کۆمارەی پەست  ولەئیم

بە خنە ژێر منگەنەوە

تۆڵەی سا    لێبستێنەوە

بە یەکیەتی و یەکانگیری

بە چاوکراوەیی و بەژیری

چەرخی  ڕژیم  دەوەستێنن

تین و هێزی پێ     دەنوێنن

ژینا سەمبولی      ڕاسان بوو

ئاگرە سوورەی کوردستان بوو

بڵێسەکەی لە گشت       ئێران

بۆ سەرچاوەی بەرزی  ڕاسان

دەسا ئەو جارەش    ڕاپەڕن

دژی زۆردار دەنگ هەڵبڕن

ساڵڕۆژی   ژینا هەلێکە    بیقۆزنەوە

تاکتیکی چۆن  ڕاسانەکە بە   دۆزنەوە

هەرکامەتان بە شێوەیەک هەرلایەتان بە ڕێبازێک

بیسەلمێنن  پێکەوەبوون لە هاوپشتی و تنگانەدا

کاتی هاتووە بە چالاکتر ڕازێنەوە   ئەو هەستانە

دەڕێژەی  خەباتی  ژینامان  ئاسۆیەکی  روون و      گەشە

ئەگەر  وایە، بوژاندنەوەی   ئەوڕاسانە،دانابڕدرێتلەئەوبەشە

هۆ بشمێنەتانی    کۆمەڵ، لە ڕوژی  ژینا وشیار بن

بۆبە ئەنجام  گەیاندندا، گەلێک  بوێروهاوکاربن

کۆماری  مەرگ و سێدارە، خەریکی  تەڵەو  پیلانە

وشیارانە    چاوکەنەوەو لە قاویدەن لەو     ڕاسدانە

هەموو تین هێزو بیرتان، بکەنە  لەمپەری     ڕێگاو

بۆ دۆزینەوەی ڕی چارەو بۆهەڵگرتنی گشت هەنگاو

لە ئەزمونی  ڕابردووتان، دەرسی ورد بینی    دابێژن

بۆ کردنەوەی  دەراوی  روون، ڕاوێژی  ژیرانەبێژن

گۆڕینەوەی  ئەزمونەکان، بکەنە   سەرچاوەی   کارو

بەو  ڕچەیە سەردەکەون، لە ئاست  دژمنی  زۆردارو

ئیتر گۆڕەپانی    کارو پڕ  ئەزمونە و   بایخدارە

دەریای  هەستی، ڕابردووتان، یەکانگیری  تیا دیارە

هەر بەو چەکەی یەکگرتنە، دەمکوتدەکەن، کۆنەپەرست

جاهەرئەو چەکەی ژانیاریە، قورس و قایم بگرنە  دەست

٨/٨/٢٠٢٣  ژاکاو

بابەتی پەیوەندیدار

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-