کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

زەوتکرانی داراییەکانی سەدان شاروومەند لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

زەوتکرانی داراییەکانی سەدان شاروومەند لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

بە وتەی بەرپرسانی قەزایی شاری تاران، داراییەکانی ژمارەیەکی زۆر لە شاروومەندان لە شاری تاران زەوت کراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ٢ هەزار و ١٩١ حەساوی بانکی و ٣٧ ئۆتۆمۆبێل کە پەیوەندیان بە ٣٩٤ هاووڵاتییەوە بووە زەوت کراون. بە وتەی دادستانی گشتی شاری تاران، ئەو هاووڵاتیانە لە ماوەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە ئێران، لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دژبەری ڕژیمدا هاوکاریان کردووە.