ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له ناوچه‌ی “پیركور”ی سه‌ر به شارستانی سه‌رباز، ده‌یان ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران له نێو سێڵاودا گیریان خوارد و زێانێكی زۆر به خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێشتا ئاشكرا نه‌بووه كه ڕێژه‌ی زه‌ره‌ر و زیانه مادی و گیانیه‌كانی ئه‌و لافاوه تا چ ڕاده‌یه‌كه. به‌ڵام سووختبه‌ری پیشه‌یه‌كی سه‌خت و مه‌ترسیداره كه خه‌ڵكی به‌لووچستان به‌هۆی نه‌بوونی هه‌ڵی كار، هه‌ژار و ده‌ست كورتیه‌وه ڕووی تێ ده‌كه‌ن و ساڵانه ده‌یان سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بنه قوربانی.