به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له دوو ڕۆژی ڕابردوو ئوستانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان و خۆراسانی شومالی گرتۆته‌وه، زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی ئه‌و دوو ئوستانه گه‌یشت.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ند ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رانی به‌لووچ له ناوچه‌ی ڕاسه‌ك له نێو لافاو دا گیریان خورادووه و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها دانیشتووانی شارستانی گه‌رمی له ئوستانی خۆراسانی شومالی به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر كه‌شاوه‌رزی و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان كه‌وته ڕه‌خنه له حكوومه‌ت ده‌گرن و ده‌ڵێن: هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی و هیچ ناوه‌ندێك نه‌چووه به هانایانه‌وه.