“ئیرەج ڕەحیم زادە” تەمەن ٤٤ ساڵ و چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی “ڕوار”ی سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕەحیم زادە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و دەستبەسەریان کردووە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.