کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکردنەوە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی

دەستپێکردنەوە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی

شەوی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٨٠ پێگەی سەربازی ڕژیمیان لە باشووری ئێران کردە ئامانج و لە بەرامبەریشدا سپای پاسداران هێرشی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا “سێنتکام” زنجیرەیەک هێرشی چڕی ئاسمانی بۆ سەر ژێرخانی سەربازی، سیستەمی بەرگری ئاسمانی، بنکەکانی فەرماندەیی، ڕادارەکان و بەلەمە جەنگییەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە کەنارییەکانی هورموزگان، ماهشەهر، بوشێهر و دوورگەی قشم ئەنجام داوە. لەم هێرشانەدا کە وەک سزایەک بۆ تێکدانی ئاسایشی دەریایی ئەنجام دراون، دوو بنکەی سەربازی لە شارستانی دەشتی و چۆغادەکی بوشێهر کراونەتە ئامانج و ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی محەممەدڕەزا خەزینی لە ناوچەی سێهەمی دەریایی ماهشەهر کوژراوە. لە وەڵامی ئەم هێرشانەدا، سپای پاسداران ڕایگەیاند کە هێزە دەریایی و هەوافەزاکانیان بە ئۆپەراسیۆنێکی مووشەکی و درۆنی ٨٥ پێگەی سەربازی ئەمریکایان لە بەندەری سەلمان و ناوچەی پێنجەمی دەریایی بەحرێن و بنکەی ئاسمانی عەلی سالمی کوەیت کردووەتە ئامانج و هەروەها درۆنێکی جۆری ئێم کیوو نۆیان خستووەتە خوارەوە. هاوکات عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ڕژیم دژ بە هوشدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ کە وتبووی ئەمریکا دەتوانێت لە ماوەی یەک کاتژمێردا پرد و سەرچاوەکانی وزەی ئێران وێران بکات، ڕایگەیاند کە ئەگەر هەڕەشەکان بەردەوام بن، هیچ دانوستانێک سەبارەت ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ واشنگتن دەست پێناکات.