شەوی ڕابردوو، ئەرتەشی ئەمریکا چەند ئاماندجێکی لە دوورگەی لارک و گەرووی هورموز بە ئامانج گرت.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەرتەشی ئەمریکا دوو لانچری سپای پاسداران و هەروەها چەند ئامانجێکی لە دوورگەی لارکی بە ئامانج گرتووە. بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکایی، کۆماری ئیسلامی دەیویست مینە دەریاییەکانی لە گەرووی هورموز ئامادە بکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە رێگە بە کۆماری ئیسلامی نادات کە مینی دەریایی لە رێرەوە نێودەولەتییەکان بە کار بێنێت. لو بەرامبەردا، کۆماری ئیسلامی دوو پێگەی سەربازی ئەمریکای لە وڵاتی ئۆردۆن بە ئامانج گرت کە زۆربەی مووشەکەکان لە لایەن سیستەمی بەڕگری ئەو وڵاتەوە تەقیندراوەتەوە و زیانێکی زۆریان نەبووە.
