کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەر کردنی باوکێکی دادخواز لە کەرەج

photo 2025 08 18 19 35 33

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، مورتەزا داموورتەمەن ٧٠ ساڵ و لە ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان  کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ناوبراو باوکیوەحید داموورلە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوییە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەو باوکە دادخوازە بە هۆی بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراوە و پاش لێپرسینەوە لە گرتوخانەکانی ئێتڵاعاتی ڕژیم، ڕێکەوتی ٢٦ گەلاوێژ، بۆ زیندانی هەمەدان ڕاگوێزراوە.