لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد و ئیسفەهان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بەیانی رۆژی چوارشەممە 4ی خەرەمانان، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە هێرش بۆسەر ماڵی “ئەفشین تەوەسولی” بەوپەری توندوتیژییەوە ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کردووە. لە لایەکی دیکەوە، رۆژی دووشەممە 2ی خەرمانان “کامران جەنگەڵی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بە هەمان شێوە رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئیسفەهان و ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی هونەری ئیسفەهان، بە ناوی “مەهدی سەعدوەندی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نیە.
