بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوکتۆر عەلیڕەزا ڕەزایی، پزیشکی پسپۆڕی ئۆرۆلۆژی، نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا لە تاران، دوای دەرچوون لە شۆێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان دەڵێن خێزان و هاوکارەکانی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیەوە، هیچ ئاگادارییەکی فەرمییان پێ نەگەیشتووە. شایانی باسه تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن یان بارودۆخی تەندروستیی ناۆبراو بڵاونەکراوەتەوە. ئەم دەستبەسەرکردنانە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە دوای ناڕەزایییە سەراسەرییەکانی ١٤٠٤، فشاری ئەمنی لەسەر پزیشکان، پەرستاران و کادری تەندروستی بە شێوەیەکی دیار زیادی كردووه. بە پێی هەندێک ڕاپۆرت، لانیکەم ١٧ پزیشک لە ماوەی مانگانی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون. هەندێک هۆکاری دەستبەسەرکرانیان، دەگەڕێننەوە بۆ چارەسەری بریندارانی ناڕەزایییەکان. لە هەمان کاتدا، هێزە ئەمنییەکان هەوڵی ناسینەوە و دەستبەسەرکردنی برینداران لە ناو نەخۆشخانەکان دەدەن، کە ئەمە بنەماکانی بێلایەن بوونی پزیشکی، دەباتە ژێر پرسیارەوە.
