ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمانی شاری بۆجنۆرد سه‌ردانی ماڵی “حسێن ڕه‌مه‌زانپور”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه سنفیه ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن ڕه‌مه‌زانپور” له‌لایه‌ن دادگای بۆجنۆرده‌وه به ٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه و ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ هاته مه‌ره‌خه‌سی. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره سه‌ردانی ماڵی “حسێن”یان كرد و وێڕای پشتیوانی له‌و چالاكه سنفیه خوازیاری ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.