ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی سه‌ردانی ماڵی “محه‌ممه‌دحسێن سپێهری” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌شهه‌دیان كرد و پشتیوانی خۆیان له ناوبراو ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و دیداره‌دا دكتۆر “كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی”، “سه‌یدجه‌واد حسێنی نژاد” و “سه‌جاد مه‌شهه‌دی” به‌شدار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “محه‌ممه‌دحسێن سێپهری” موعه‌لیم و چالاكی سیاسی به بۆنه‌ی واژۆكردنی به‌یانیه‌ی ١٤ كه‌سی بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی به زیندان مه‌حكووم كرابوو و پاش چوار ساڵ له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د ئازاد كرا.