کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دیداری كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ “ڕامین فاتحی” له‌ سنه‌

دیداری كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ ڕامین

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی شاری سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “ڕامین فاتحی” كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌و دیداره‌ به‌ خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه ده‌ستی پێكرد و پاشان یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گیرا. له‌ درێژه‌دا به‌شداربووان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسی و ئابووری ئێران و درێژه‌دان به‌ شۆڕشی “ژینا” قسه‌ و باسیان كرد. دیداره‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئۆمید بۆ داهاتوو و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی زۆرتری بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، هه‌روه‌ها دادخواهی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیم و درێژه‌دان به‌ ڕێگای پڕ شانازیان كۆتایی پێهات.