ڕۆژی یهكشهممه ١٦ی مانگی ڕێبهندان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی سەقفی نرخی بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا.
بە وتەی دیپلۆماتهکانی یەکێتی ئەوروپا، سەقفی نرخی هەر بەرمیلێک بەرهەمە نەوتییە کوالیتی بەرزەکان، وەکوو گازۆیل، 100 دۆلارە و هەروەها بۆ هەر بەرمیلێک کە بەرهەمە نەوتییەکانی دیکەی تێدایە، وەک نەوتی گەرمکەرەوە، 45 دۆلارە. ئەم سنووردارکردنانەی نرخەکان بڕیارە ئهمڕۆ یەکشەممە بەپێی پێشنیاری کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکرێن.