به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پاش چه‌ند ڕۆژ له هاتنی لافاو له ئوستانی ئه‌رده‌بیل، دۆخی ژیانی زیان لێكه‌وتووانی ئه‌و ڕووداوه زۆر خراپه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی هاتنی لافاو له چه‌ند شاری ئوستانی ئه‌رده‌بیل به لانیكه‌م پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ستدا كه چوار كه‌سیان منداڵ بوون و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پاش ئه‌و ڕووداوه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی نه‌چوون به‌ده‌م داخوازی زیان لێكه‌وتووان و هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.