ڕۆژی شهممه ١٥ی مانگی ڕێبهندان، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: باڵۆنێکی دیکەی سیخوڕی چینی لە ئاسمانی ئەمریکای لاتین بینراوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دوێنێ وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بوونی باڵۆنێکی سیخوڕی چینی بەسەر ئەو وڵاتەدا و بە پێشێلکارییەکی گەورەی ئاسمانی ئەمریکایان زانی. لە بەرامبەر ئەم ناڕەزایەتیانەدا حکومەتی چین باڵۆنەکانی بە لێکۆڵینەوە وەسف کرد و داوای لە لایەنەکان کرد ئارام بگرن.