کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

دووبارەبوونەوەی نازیزمی دژەژن

 

نووسەر: س. ئاگرین

وەرگێڕان: هەژیر هاشمی

کە باس لە مافی ژن دەکرێت، دیکتاتۆرەکان زۆر وێکچوون. رژێمە دیکتاتۆر و تۆتالیتەرەکان لە زۆر لایەنێکەوە هەڵسوکەوتی لەیەکچوویان هەیە. سەرکوتی ژنان و سنووردار کردنی پێگەیان لە کۆمەڵگا یەکێک لەو لایەنانەیە. لەم بەردەوامی ئەم نووسراوەدا شرۆڤەیەک لە چۆنێتی ‌رەوشی ژنان لە حکومەتی ئەڵمانیای نازی دەخوێنین کە بە تێڕامانێکی هێندک لەیەکچوویی لەگەڵ رەوشی ژیانی ژنان لە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبینین.

لە سەردەمی کۆماری وایمار (1993-1919) رەوشی ژنان لە ئەڵمانیا یەکێک لە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی ئەورووپای ئەو سەردەمە بوو. بەسەر ئەوەشەوە کە مافی دەنگدانی ژنان لە 1919 دەستەبەر کرابوو، یەکسانی رەگەزی لە کاروباری مەدەنی، مافی دایک و یەکسانی مافەکانی ژن و پیاو لە پەیمانی هاوسەرگیری، لەو یاساگەلە بوون کە لەو سەردەمە لە بەرژەوەندی ژنان هەموار کران. لە کاتێکدا کە زۆرینەی پارتەکان لە کۆماری وایمار لە هەڵبژاردنەکان ناوزەدی ژنیان هەبوو، حیزبی نازی پێچەوانە بوو. لە ساڵی 1933، جۆزێف گۆبلز (وەزیری پڕوپاگەندەی سیاسی لە رژێمی نازی) لەبارەی بەشدار نەبوونی ژنان لە حیزبی نازی بەم جۆرە پاساوی هێنایەوە: (پێویستە کە کارە پیاوانەکان بەدەستی پیاوان جێبەجێ بکرێت).

پێش لە رژێمی نازی، ژنان 57 کورسی لە 577 کورسی پارلەمانیان بە دەستەوە بوو؛ پاش بە دەسەڵات گەیشتنی نازیەکان (تشرینی دووەم1933) ئەم رێژەیە بە سفر گەیشت.
لە سەردەمی نازیەکان، پێگەی ژن تەنیا لە چوارچێوەی دایک و هاوسەر راڤە دەکرا و ژنان لە هەموو بەرپرسیاریەتیەک بە تایبەت لە مەیدانی سیاسی و ئاکادێمیک بێبەش بوون. لە روانینی هیتلەر، دەبوایە خێزان وەکوو دامەزراوەیەکی کلاسیک بەردەوام بێت. واتە پیاوان دەبێت بەرپرسیارێتی دابین کردنی بژێوی و دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی خێزانیان هەبێت و ژنان دەبێت خزمەتی ناو ماڵ و بەرپرسیارێتی پەروەردەی منداڵان لە ئەستۆ بگرن. ئەو باوەڕی وابوو کە ژیانی ژنان دەبێ لە سێ کوچکەی: منداڵ ، مەتبەخ، کەنێسە بمێنێتەوە. (Kinder, Küche und Kirche)

هیتلەر دەیویست رێژەی هاوسەرگیری و زاوزێی ئاریەکان زیاد بکات. لە مانگی حوزەیرانی 1933 یاسای پاداش پەسەند کرا کە لە بەرامبەر هەر منداڵێک دا بەرماڵەی هەزار مارک(دراوی ئەڵمانیای نازی) بە خێزان دەدرا.

بە ژنانێک کە منداڵانی زیاتریان هەبوایە، (خاچی دایکی) پێشکەش دەکرا ، خاچی بڕۆنز بۆ چوار منداڵ ، خاچی زیوی بۆ شەش و خاچی ئاڵتوونی بۆ هەشت منداڵ یان زیاتر دەبەخشرا. پیاوانی بێ هاوسەر‌ و خێزانی بێ منداڵ ناچار کران باجی زیاتر و قورستر ببژێرن. تەڵاق بۆ پیاوان ئاسانتر کرا، پیاوێک کە لە یەک ژن چوار منداڵی هەبا، مافی تەڵاقی تاکلایەنەی هەبوو کە دیسان هاوسەرگیری بکاتەوە و بتوانێت منداڵی زیاتری ببێت.دەست پێ راگەیشتن بە رێگاکانی رێگری لە منداڵ‌بوون زۆر ئەستەم و دژوار کرا. لەباربەردنىئاوڵمە (کۆرپەلە) نایاسایی و نەزۆک کردن و خەساندنی کەمئەندامان بە یاسایی کرا. چاوەڕوانی لە ژنان ئەوەبوو کە لە جل و بەرگی جووتیاران و وەرزێرانی ئەڵمانیا سەرمەشق وەربگرن. پێیانرادەگەیاندن کە جلی سادە و پێڵاوی تەخت لە پێ بکەن، کەرەستەیجوانکاری بەکار نە‌هێنن ، قژیان بۆیاخ نەکەن و خۆیان نەڕازێننەوە و لە شوێنە گشتیەکان جگەرە نەکێشن.

سنووردار کردنی ژن لە چوارچێوەی دایکایەتی و رێگەنەدان بە کارکردن لە دەرەوەی ماڵ دوو هۆکاری سەرەکی هەبوو: زیاد کردنی منداڵ‌بوون و بەرهەم هێنانی هەلی کاری زیاتر بۆ پیاوان. هەر بەم هۆیەش ئەم رێوشوێنانە بۆ ریگری کردن و سنووردار کردنی کاری ژنان گیرایە بەر:

-هاندانی کچان بە کابانی و ماڵداری و دڵسارد کردنیان لە بەردەوامی خوێندن.

-بەربەست دانان بۆ بە داوەر بوونی ژنان، بەشداری کردنیان لە دەستەی دادوەری و بە پارلەمانتار بوونیان؛ هیتلەر باوەڕی وابوو ژنان ناتوانن عەقلانی بیر بکەن.

-سڕینەوەی ژنان لە کارە خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتیەکان؛ نۆزدە هەزار فەرمانبەری ژن لە کارە حکومەتیەکان لەسەر کار لابران.

بەم جۆرەی باس کرا، بە چاوخشاندنێک بە بارۆدۆخ و پێشێل کردنی مافەکانی ژن لە ژێر سێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران،

روون و ئاشکرایە کە ژنان لە جوارچێوەی دەسەڵاتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا لە ژێر دووچاوەکی و  چەوساندنەوەی هاوشێوەی سەردەمی ئەڵمانیای نازی دان: بە پەاوێزخستنی ژنان لە بەرپرسایه‌تیە گرنگەکانی دنیای سیاسەت، چەکداری، دادوەری، ئایینی، کۆمەڵایەتی بە پاساوی وشەگەلی ناڕوونی (رجل-رجولة)، لێسەندنەوەی ئازادی هەڵبژاردنی پۆشاک و جل‌وبەرگ و خۆخەملاندن، نەبوونی مافی تەڵاق، رێگری کردن لە چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ یاریگەکان، دووچەوەکی رەگەزی لە وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆ و هتد.

بەوشێوەی کە ژنانێک وەکوو لیبێرتاس شولتسە و زۆفی شۆل لە دژی دیکتاتۆری نازیزم خۆراگریان کردو بە گیانی خۆیان لە پێناو گەشتن بە مافەکانیان بەخت کرد لە ئێران و کوردستانیش ژنان هەردەم لە بەرخۆدانن و ئازادی و یەکسانی بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن.

نووسەر: س.ئاگرین

وەرگێڕان: هەژیر هاشمی

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-