ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی سیلوانا لە ورمێ بووە هۆی دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان له‌گه‌ڵ ته‌رمی شۆفێرەکەی کە بە هەوڵی هێزەکانی فریاگوزاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌ئاو ده‌رهێندرا.
نزیکەی ١٣ ساڵ لەمەوبەر بنەماڵەی ئه‌و هاووڵاتیه ڕاپۆرتێکیان داوەتە پۆلیس سەبارەت بە دیارنەمانی ئەندامێکی خێزانەکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەی، پێش نیوەڕۆی دووشه‌ممه دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی تەرمەکە، دەركەوت کە هی کەسە ونبووەکە بووە و پەیوەندییان بە خێزانەکەیەوە کردووە. دەگوترێ ناوبراو لەدایكبووی ساڵی ١٣٢٠ و دانیشتووی شاری سەڵماس بووە و بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ماڵی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە.