
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه، دوو كه‌سی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به ناوه‌كانی “مریه‌م عه‌لی شاهی و مه‌هیار مه‌نسووری” له لایه‌ن دادگای ڕژیم له تاران، سه‌رجه‌م به ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مریه‌م عه‌لی شاهی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به تۆمه‌تی “كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌دژی نیزام”، “سووكایه‌تی به خامنه‌یی”، “پڕوپاگه‌نده له‌دژی نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ٩ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “مه‌هیار مه‌نسووری” به‌هه‌مان تۆمه‌ت سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
