له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە و ئیلام دوو هاووڵاتییان بە ناوه‌كانی “شەریف خەبات” و “میترا ته‌قی پوور” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووه‌ته‌وه.
“شەریف خەبات” دانیشتووی گوندی “شۆی” شاری بانەیە، و به شێوه‌ی نایاسایی دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی ئیلام لەگەڵ منداڵە چوارساڵانەکی به ناوی “مێهرسام ڕه‌سۆڵی” لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە سنووری “مێهران”ی سەر بە پارێزگای ئیلام، دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاره‌كه‌ی لە بەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە کە “شه‌ریف خه‌بات” ساڵی ڕابردووش بۆ ماوەی ٢٧ ڕۆژ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای ئازادی کاتی، لەلایەن دادگای شاری سەقزه‌وه بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، سزای ٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.