کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری دێهگولان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ 7

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ 7

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری دێهگولان ژنێكی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان كه‌ كوڕه‌كه‌ی لە کۆبانی و لە شەڕی دژ بە داعش گیانی بەختکردبوو، دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ڕەشەممە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێهگولان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “زەینەب ئیسماعیلی” ئەندامی دایکانی ئاشتی و دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسه‌، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کردنی ناوبراو ماڵەکەیان پشکنیوە و دواتر خۆیان بۆ شاری سنە گواستووەتەوە. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوای چوار ڕۆژ و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی “زەینەب ئیسماعیلی”، چارەنووسی ناوبراو نادیارە و هەوڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.