دوای مانگێك و ١٥ ڕۆژ لە هەڵبژاردنی وەك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ڕۆژی پێنجشهممه ٢٧ی مانگی ڕهزبهر، “لیز تراس“، دەستی لەكار كێشایەوە.
ڕۆژی پێنجشهممه “لیز تراس“، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا، دەست لەكار كێشانەوەی لە پۆستهکهی ڕاگەیاند. ناوبراو كە سەرەتای مانگی ڕابردوو بە سەرۆك وەزیرانی ئهو وڵاته هەڵبژێردرا، تا دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانێكی نوێ لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە. جێگای ئاماژهیه كه سەرەتایی مانگی ڕابردوو، “لیز تراس“، وەزیری دەرەوەی حكومەتەكەی “بۆریس جانسۆن“، لەلایەن پارتی پارێزگارانی بەریتانیاوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردرا.