له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، ئه‌ندامانی شۆرای شاری سه‌ده له ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو ده‌ستیان له‌كار كێشاوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی شۆرای شاری سه‌ده وه‌كوو كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی له ئاست كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵك، به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه ده‌هزار جه‌معیه‌تی شاری و گوندنشین له شارستانی سه‌ده ئاویان نییه و به‌رپرسانی ئوستان وڵامی داواكاری شۆرای شار و خه‌ڵكی ناڕازی ناده‌نه‌وه.