به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابۆوه، بڕیاره ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سه‌رماوه‌ز خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بن و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندان بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیان له شاره‌كانی پاوه، سه‌رابله، ئیلام، كامیاران، قوروه، سه‌قز، ڕه‌وانسه‌ر، بۆكان، سنه، مه‌ریوان، دیوانده‌ره، شنۆ، زه‌رقانی فارس، مه‌شهه‌د، دێولان، ورمێ، شیراز، مه‌روده‌شت، گه‌وهه‌رده‌شت و فه‌ردیسی كه‌ره‌ج، ڕه‌شت، دزفوول، چابه‌هار، ته‌ورێز، كرمان، نه‌وبه‌ندیان و ده‌شتیاری له به‌لووچستان، پاوه، جوانڕوو، مهاباد، كرماشان، ئیسفه‌هان، بازاڕه‌كانی لاله‌زار و عه‌بدۆل ئابادی تاران، ئه‌هواز، بووشێهر، جه‌م، سه‌تارخان، شه‌هریار، ئێكباتان و چراغ به‌رقی تهران، به‌نده‌ر عه‌باس، بۆجنۆرد، ئابدانان، لاهیجان، زرین شار، به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، گیلانغه‌رب، ئه‌راك، دووكانه‌كانیان داخست و په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون، له ڕۆژانی ڕابردووداش كرێكارانی پترۆشیمی ماهشه‌هر، شیركه‌تی كڕووز و كامیۆندارانی چه‌ند شاری ئێران په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ڕاگه‌یاندبوو.