كرێكارانی فڕۆكه‌خانه‌كانی “دۆسلدۆرف”، “هامبوورگ، “كۆڵن” و “بۆن” ڕۆژی پێنجشه‌ممه به هۆی قه‌یرانی ئابووری و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانی فڕۆكه‌خانه‌كانی “دۆسلدۆرف”، “هامبوورگ”، “كۆڵن” و “بۆن” ٧٠٠ فڕینی ده‌ره‌كی ڕاگیرا و فڕۆكه‌خانه‌كان به حاڵه‌تی نێوه داخراو ده‌رهاتن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایان و یه‌كێتی كرێكارانی “ای. وی. جی” داوای له‌كرێكارانی به‌شی ڕێگه‌ی ئاسن كردووه كه بۆ ڕۆژی هه‌ینی په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بن.
