كارمه‌ندانی ئیداره‌ی “سه‌بت ئه‌حواڵی” شاری نه‌یشابوور ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رانبه‌ر كه‌مبوونی ئاستی حقووقه‌كانیان به كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
كارمه‌ندانی ئه‌و ئیداره‌یه به واژۆ كردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رانبه‌ر كه‌می حقووق و له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ربردن ده‌ربڕیوه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان حقووقی كارمه‌ندانی ئه‌و ئیداره‌یه له ٥ میلیۆنه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه ڕێژه‌ی هێڵی هه‌ژاری بۆ سه‌ره‌وه‌ی ١٢ میلیۆن له مانگێكدا دیاری كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌به‌ر چاورگرتنی هه‌ڵاوسانی ٤٠ له‌سه‌دی له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو و گرانبوونی مادده خۆراكییه‌كان و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی ژیان، چی دیكه ناتوانن به‌و شێوه‌یه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن، هه‌ر بۆیه به كۆمه‌ڵ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاده‌گه‌یێنن.