“ڕه‌زا كۆشكی نژاد” ئه‌ندامی ده‌ركراوی په‌دافه‌ندی هه‌وایی ئه‌رته‌ش له ئابدانانی ئیلام كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” پشتیوانی له خه‌ڵك كردبوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان و له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “مه‌نسووره سه‌وگه‌ند” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
“ڕه‌زا كوشكی نژاد” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئابدانان پشتیوانی له ناڕازیان كردبوو و بۆ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر و سێ مانگ له كار ته‌علیق كرابوو. جاری دووهه‌م كاتێك هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ئابدانان له‌به‌رده‌م په‌دافه‌ندی هه‌وایی ئه‌رته‌ش، ناوبراو ڕێگری له ده‌ستبه‌سه‌ركردن و لێدانی ناڕازیان كرد و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ هه‌میشه له كار دوور خرایه‌وه. ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه له مه‌راسمی پرسه‌ی “مه‌نسووره سه‌وگه‌ند” ئه‌ندامی پێشووی هێزه ئینتزامیه‌كان كه له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خۆێناوی خه‌ڵك ده‌ستی له‌كار كێشابوو، به‌شداری كرد و له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.