میدیاكانی ڕژیم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج كه‌سیان له پارێزگای مازه‌نده‌ران بڵاو كرده‌وه كه له ئینستاگرام دا گاڵته‌یان به حیجبای ئیجباری كردبوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ی فیلمه‌كانیان تێدا ساز كراوه بریتین له ئارایشگای ژنانه و كلووپی وه‌رزشی. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و ئارایشگاه و كلووپه وه‌رزشیانه پۆلۆمپ كراون و پێنج كه‌س له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سازكردنی فیلمه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.