ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری تیكاب به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری میاندوئاب كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “فه‌رشاد فه‌ره‌جی” سه‌ره‌تا ڕێكه‌وتی ٢٩ی گوڵانی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. ئه‌و به‌ندكراوه پاش سێ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، به دانانی بارمته‌ی ٣ ملیاردی تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ڕژیم له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی، به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ناوبراو دواتر له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “بێڕیزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی“، حوكمی یه‌ك ساڵ و دوو مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
