سه‌رۆكی باڵای دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: ٣١ كه‌س له‌وانه ٢٢ نانه‌واخانه و ٤ به‌رپرسی به‌رهه‌مهێنانی ئارد و پێنج واسیته له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاردی قاچاخ له‌و پارێزگایه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
“ناسر عه‌ته‌باتی” له‌و باره‌وه وتی: ماوه‌ی شه‌ش مانگه ده‌زگای قه‌زایی كاری لێكۆڵینه‌وه و چاودێری ئه‌و ٣١ كه‌سه ده‌كات و له‌و په‌روه‌نده‌یه بڕی هه‌زار تۆن ئاردی پشكدار به به‌های ١٩٠ ملیارد ڕیاڵ له نێو بازاڕه‌كان دا فرۆشراوه. ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و ٣١ كه‌سه له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامی هۆكاری گران كردنی نرخی نان و كه‌می ئاردی نه بۆ ناكارامه‌یی خۆی به‌ڵكۆ به كاسبكارانێك گه‌ڕاندۆته‌وه كه ده‌ور و نه‌خشێكی ئه‌وتۆیان له‌و ماجه‌را دا نییه و ئه‌وانه‌شی پشكی ئاردی یارانه‌یی له بازاڕه‌كان دا ده‌فرۆشن، كه‌سانی سه‌ر به سپای پاسداران و خۆدی ڕژیمن كه هیچ كات دادگایی و محاكمه ناكرێن.