وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند كه ٧ سیخۆڕی كۆماری ئیسلامیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان دا هاتووه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته ئۆپراسیۆنێكی به‌رینیان دژبه شه‌به‌كه‌یه‌كی سیخۆڕی ئێران له‌و وڵاته ده‌ستپێكردووه و له باكوو و چه‌ند شاری دیكه توانیویانه ٧ ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن و چه‌ند ده‌فته‌ری میدیاكانی كۆماری ئیسلامیان پشكنیوه كه تۆمه‌تبارن به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش هێرشه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی ئازه‌ربایجان له تاران، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌فاره‌تخانه‌كه‌ی له تاران داخست و هۆشداری دایه شارۆمه‌ندانی وڵاته‌كه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئێران سه‌فه‌ر نه‌كه‌ن.