ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوز، دوو هاوژینی چالاك له بواری توریسم به ناوه‌كانی “نیلووفه‌ر غه‌زاڵه” و “محه‌ممه‌دعه‌لی مۆقیمی” له شارستانی خور و بیابانه‌كی سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، “نیلووفه‌ر غه‌زاڵه” مانگێگ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن قازی پورباقری به‌هۆی بڵاوكردنی وێنه‌ی بێ حیجاب له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم و شوێنه گهشتیارییهكهیان پۆلۆمپ كرا. قازی په‌روه‌نده‌كه پاش یه‌ك مانگ له ده‌ركردنی حوكمی زیندانی نیلووفه‌ر، فه‌رمانی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو هاوژینه دا و ڕۆژی ڕابردوو هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه كه زۆربه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی شارستانی خور و بیاباناكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ داخراون.