هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم شه‌وی شه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، “یاشار ته‌بریزی” چالاكی مه‌ده‌نی و زیندانی سیاسی پێشوویان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
“یاشار ته‌بریزی” له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵه‌كانی ٩٦ و ٩٨ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌و محاكمه كرابوو. ناوبراو تا مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ له زیندان به‌ند كرابوو و ڕۆژی پێنجی ڕێبه‌ندان له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌ی ئازاد كرا. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له كاتی ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا.