وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن نیگەرانی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی توركیه و میلیشیاكانی بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، ئاسایشی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه له مه‌ترسیدایه.
جۆن کێربی، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه، رایگەیاند: “ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازی تورکیه بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتییانی سڤیل لەو ناوچەیە ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.