بە پێی ڕاپۆرتەکان، 8 هاووڵاتی لە پەرێزگای فارس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو هاووڵاتییانە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم، هەوڵدان بۆ هاوردنی چەک و دارشتنی پلان بۆ دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان تۆمەتبار کراوە. هەروەها لەو ڕاپۆرتەکەی سەر ئیتلاعاتی سپای پاسدارانە هاتووە کە ئەو کەسانە لە رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا بەشداربوون و تۆمەتی ئاگردانی داراییە گشتییەکانیان بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دراشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و هەروەها ناسناوی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نیە.
