بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەرمانان، لە نێوان گروپێکی چەکداری ئۆپۆویسیۆنی کۆماری ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە شاری زاهدان، تێکهەڵچوونێکی قورسی سەربازی ڕوویدا.
بەپێی ڕاپۆرتە نێوخۆییەکان، تێكھەڵچوونێكی چەکداری لە دەوروبەری مەیدانی دوكتۆر حسابی و شەقامی زانکۆی زاهیدان ڕوویدا، کە بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەو پێکدادانەدا چەکدارێک، سێ ھێزی سەربازی و دوو ژنی مەدەنی بریندار بوون. هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوە، بەڵام ئەمە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە.
