ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندووه: ڕۆژی پێنجشەممە لە هێرشێكی ئاسمانیی هێزه‌كانی ئه‌ڕه‌ته‌شی سوورییه بۆ سەر ئێدله‌ب، لانیكه‌م ٣٣ سەربازی تورکییه کوژراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تورکییه به هەزاران سەرباز و چەکی قورسی ڕەوانەی ئێدلهبی سوورییه کردووە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوورییه کە لە شەڕ و پێکدادانێکی قورسدان لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی ئه‌سه‌د کە دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی ئێدله‌ب بکەنەوە. لەلایەکی دیکەوە پارێزگاری هەتای ڕایگه‌یاندووه، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئه‌ڕته‌شی سوورییه بۆ سەر ئێدله‌ب نۆ سەربازی تورکییه کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. شایانی باسه، به‌دوای ئه‌م هێرشه، “ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركییه داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کردووە بۆ تاوتوێکردنی ئه‌م هێرشه کە وەکو خۆیان دەڵێن نازانن بەدیاریکراوی لەلایەن هێزەکانی ئه‌سه‌ده‌وه ئەنجامدراوە یاخود ڕووسییه‌ی هاوپەیمانیان.