
ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری و خزمه‌تگوزاری چه‌ندین شار له‌ئاست كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستدانی ڕژیم به خواسته‌كانیان و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا هه‌روا به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست بۆ پێش‌گرتن و به‌ره‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویروسی كۆرۆنا له شوێنی كاره‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له‌م پێوه‌نده‌دا، كرێكارانی هپكۆی ئه‌راك، كرێكارانی ڕێگای ئاسنی قۆم و هه‌روه‌ها كارمه‌ندان و كرێكارانی پاڵاوگه‌ی بید بۆلهندی ٢ی شاری بێهبه‌هان له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست وه‌ك: مه‌وادی پاككه‌ره‌وه، ماسك، ده‌ستكێش ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه.
