كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، به چوون بۆ تاران و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر سازمانی ئاوفازڵاو، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له په‌یمانییه‌وه بۆ قه‌راردادی بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، چه‌ندین مانگه به‌خشنامه‌ی پێوه‌ندیدار به گۆڕینی بارودۆخی كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز له لایه‌ن ڕێكخراوی “ئابفا”ی وڵاته‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام شیركه‌ت ئه‌م ته‌وه‌ره‌ی لێیان شاردووه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: دوایین حه‌قده‌ستێك كه به كرێكارانی په‌یمانی و قه‌راردادی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز دراوه، پێوه‌ندی به مانگی پووشپه‌ڕه‌وه بووه كه ئه‌ویش به دوای دوو مانگ ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت كراوه.