به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه، خەڵکی بۆمەلەرزەلێدراوی شاری خۆی بەهۆی پێڕانەگەیشتنی کاربەدەستانی ڕێژیم بە لێقەوماوان بۆ چه‌ندمین جار كۆبوونه‌وه و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خەڵکی ئه‌مشاره به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بەخشداریی کۆتۆل، خوازیاری دابیین كردنی ئیمکانات به تایبەتی خێوەت و کەرەستەی گەرمایی بوون. هاووڵاتییان داوای هاوکاری دەکەن و داوایان کردووە کە پێویستیان بە کەرەستەی گەرمایی هەیە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممە ٤ی ڕەشەممە، بوومه‌له‌رزه شاری خۆی سەر بە ئوستانی ورمێ هەژاند و لەو بوومەلەرزەیەدا ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون.