
كرێكارانی مه‌عده‌نی چادرمه‌لو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها نه‌درانی حه‌قده‌ستی یه‌كسان بۆ چه‌ندمین جار كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، له ڕێكه‌ۆتی ٢ تا چواری مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی په‌یمانی ئه‌م مه‌عده‌نه له دژی گه‌ڵاڵه‌ی كارفه‌رما بۆ ڕێزبه‌ندنی كاره‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌دوای ئه‌وه نوێنه‌ری كرێكاران بۆ كۆمیسیونی كرێكاری ئه‌مشاره بانگهێشت كرا و ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌م گه‌ڵاڵه‌یه په‌سه‌ند كرد. كرێكاران خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه و قه‌راردادی دائێمی و حه‌قده‌ستی یه‌كسان بوون.
