
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مێترۆی تاران بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له له ڕۆژی ٧ی ڕه‌شه‌ممه‌وه له شوێنه جۆراوجۆره‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان به‌ر له هاتنی ساڵی نوێن. ده‌شڵێن: له سه‌روبه‌ندی سه‌ری ساڵی نوێ، بارودۆخی گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیان به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناله‌باره و به‌جۆرێك كه توانای دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان نییه.
