
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی شاره‌داریی ڕه‌شت له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كارییان و به‌ڵێنه پوچه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، نزیكه‌ی ٥ هه‌زار كه‌س له به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی ناوچه‌ی پێنجگانه‌ی ڕه‌شت له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی سێ شیركه‌تی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن كه هه‌تا ئێستا بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباریان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: جگه له حه‌قده‌سته‌كانیان، زیاتر له ١٠ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه، حه‌قده‌ستی كرێكاران زیاد نه‌كراوه و ئه‌م كرێكارانه به پێی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٩٧ له لایه‌ن شوڕای باڵای كاری ڕژیم حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن.
