كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی پێترۆشیمی دێهلۆران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه له ئۆستانی ئیلام، سه‌ره‌ڕای داواكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون. شایانی باسه، له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، ١٢٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م پێترۆشیمییه به بیانووی كێشه‌وگرفتی ماڵی و به بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌سه‌ركار ده‌كراون.