کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ هیند

درێژه‌ی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان

درێژه‌ی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان

ژمارەی ئەو کەسانەی كه‌ لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هیندۆه‌كان و مسوڵمانەکانی پایتەختی هیندوستان كوژراون، بۆ ٣٨ کەس بەرزبووەوە.

میدیاکانی هێندوستان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی مسوڵمانەکانی پایتەخت لە دژی یاسای نوێی رەگەزنامە، کە مافی زیاتر دەداتە هیندیه‌کان، خۆپیشاندانیان کرد و لەلایەن هیندیه‌کانەوە بەرپەرچدرانەوە، شەڕ و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە. شایانی باسه‌، ئاڵۆزییەکان ئەوکاتە دەستیپێکرد کە “کاپیل میشرا”، سەرکردەیەکی “پارتی خەڵکیی هێندوستان” کە لە پەرلەماندا دەنگی یەکەمیان هەیە رایگەیاند، مسوڵمانەکان پێویستە واز لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندان بهێنن، ئەگەر نا رووبەڕووی ئەندامانی حزبەکەمان دەبنەوە.