ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناوچه‌ی سنووری “كاستانیس”ی یونان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، مه‌یدانی تێكهه‌ڵچوون له نێوان پۆلیسی سنووری ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان بوو كه به‌نیاز بوون خاكی توركییه به‌جێ هێڵن و بچنه ناو خاكی یونانه‌وه.
له كاتێكه‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئانكاڕا ڕایگه‌یاندووه كه سنووره‌كانی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ بچنه خاكی وڵاتانی یه‌كێتیی ئۆرووپاوه ده‌كاته‌وه، تێكهه‌ڵچوونه‌كان له سنووره‌كانی یونان زیاتر بووه. شایانی باسه، هێزه‌كانی پۆلیسی یونان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان، گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه. به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لانیكه‌م ١٣ هه‌زار په‌ناخواز له ڕۆژئاوای توركییه له نزیك سنووری یونان كۆبوونه‌ته‌وه.