شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، زیاتر له ٢٥٠٠ خۆپێشانده‌ری فه‌ڕانسه‌وی بۆ جارێكی دیكه دژبه گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی له مه‌یدانی كۆنكۆردی پاریس كۆبوونه‌وه تا وه‌كوو ڕۆژانی پێشوو له‌به‌رده‌م ساختمانی مه‌جلیسی میللی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاره یاسای گۆڕانی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له مه‌جلیسی میللی فه‌ڕانسه بخرێته به‌ر ده‌نگدان و ڕۆژانه به هه‌زاران ناڕازی له‌وانه كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، موعه‌لمیان، خوێندكاران و قوتابیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و تا ئێستا ده‌یان زانكۆ و مه‌دره‌سه له‌لایه‌ن خوێندكاران و قوتابیانی ناڕازیه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و به لانیكه‌م ٣١٥ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.