شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه گۆڕانی یاسایی خانه‌نشینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و به‌ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشاندانه‌كان له پاریس و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته درێژه‌ی هه‌بووه و كرێكاران، خوێندكاران و قوتابیان بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام شه‌قامه‌كانی فه‌ڕانسه‌یان داگیر كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه “ئلیزابت بۆڕن” سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و لایه‌حه به‌بێ په‌سه‌ندكران له‌لایه‌ن پاڕله‌مان و ته‌نیا به‌پێی به‌ندی ٣ی ماده‌ی ٤٩ی یاسای بنه‌ڕه‌تی په‌سه‌ند ده‌كات. ئه‌و ڕه‌وه‌نده كه له فه‌ڕانسه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ٣.٤٩ ناسراوه ڕێگه ئه‌دات به‌ده‌وڵه‌ت كه له ئه‌گه‌ری ده‌نگ نه‌دان پاڕله‌مان به‌و لایه‌حه‌یه، داوای ده‌نگی باوه‌ڕپێكراو بۆ كابینه‌كه‌ی بكات و ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێ نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ری ڕووخانی ده‌وڵه‌تی “ئلیزابت بۆڕن” و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاڕله‌مان و به‌ڕچوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ئارادایه.