كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی شاری ته‌ورێز ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ته‌ورێز پێنجه‌مین گه‌وره‌شاری ئێرانه به‌ڵام ماوه‌ی نزیك به مانگێكه به‌رده‌وام ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر دانیشتووانه‌كه‌ی دا قه‌تع ده‌كرێت و به‌رپرسانی ئه‌و شاره به تانكه‌ر ئاو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كانی شار دا دابه‌ش ده‌كه‌ن. وێڕای به‌ڵێنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی ئاو، هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی هه‌ڵ نه‌گیراوه و ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره پشكبه‌ندی كراوه.