ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت له پایانه‌ی نه‌وتی قشم، په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت له پترۆشیمی، پاڵاوگه و پایانه نه‌وتیه‌كانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتبوو و بڕیاره ئه‌و مانگرتنه سێ ڕۆژ بخایه‌نێت و ڕۆژی پێنجشه‌ممه كرێكارانی پایانه‌ی نه‌وتی قشم په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بوون. كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بێهداشتی و ده‌رمانی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی خانه‌نشینین.